19:19 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شەڕی دژبە کورد ئەولەویاتی یەکەمی تورکیا نیە
SATURDAY, 18 MAY 2019 - 13:49
میسر به ‌دروست‌كردنی پانترین پرد له‌ جیهاندا ناوی چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- میسر به‌ دروست كردنی پانترین پردی هه‌ڵواسراو ناوی چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌ به ‌جۆرێک پرده‌كه‌ 67.3 مه‌تر پانه‌ و دوو سایدی هه‌یه‌ و هه‌ر سایده‌ی 6 ئۆتۆمبێل ده‌توانن له‌ یه‌ک کاتدا پێیدا بڕۆن .

کوردپرێس:

ته‌لال عومه‌ر به‌رپرسی هه‌رێمیی كتێبی گینس كه ‌له ‌كاتی كردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌دا ئاماده‌ بوو وتی: ئه‌و پرده‌ وه‌ک پانترین پردی هه‌ڵواسراو چووه‌ته‌ ناو كتێبی گینسه‌وه‌ و پیشتریش ئه‌و  ڕیكۆرده‌ له‌ كه‌نه‌دا به‌ 65.2 مه‌تر تۆمار كرابوو.

ئه‌و پرده‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕووباری نیل دروست كراوه‌ بۆ بنیادنانی نزیكه‌ی ملیۆنێک مه‌تر چوارگۆشه‌ كۆنكرێتی تێدا به‌كار هاتووه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ 1400 كیلۆمه‌تر له‌ كێبڵی پۆڵایین تاوه‌كوو 170 كێبڵی هه‌ڵواسنین پێ دروست بكرێت .

پرده‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری قاهیره‌ و نزیكه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شار و وه‌ک ئه‌ڵقه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی سه‌ره‌كییه‌ له‌و ڕێگا خێرایه‌ی له‌ ده‌ریای سووره‌وه‌ درێژ ده‌بێته‌وه تا كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ باكووری ڕۆژئاوای میسر و ئامانجیش له‌ دروست كردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیی ناو قاهیره‌یه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه