18:24 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 JULY 2019
 به په‌له |◀   له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 12:05
كۆریای باشوور ڕۆبۆتی شه‌ڕكه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ دروست ده‌كات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- ئاژانسی "Younhap" به‌ پشتبه‌ستن به‌ لێدوانی ئیداره‌ی به‌رنامه‌ی كڕین له‌ سوپای كۆریای باشوور ده‌ڵێت كه‌ سوپای كۆریای باشوور له‌ ساڵی 2024دا چه‌ند ڕۆبۆتێكی شه‌ڕكه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ وه‌رده‌گرێت .

کوردپرێس:

باک جۆن ئین وته‌بێژ به ‌ناوی ئیدراه‌ی كڕینه‌كان له‌ سوپای كۆریا ده‌ڵێت: ڕۆبۆته‌ بایۆمه‌تریه‌كان سروشتی جه‌نگه‌كانی ئاینده‌ ده‌گۆڕن به‌ڵام به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ست به‌و ڕۆبۆتانه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری پیشه‌سازی جه‌نگی بگۆڕێت.

ئین وتوویه‌تی: ئه‌و ڕۆبۆتانه‌ ڕه‌نگه‌ چه‌ندین ئه‌ركی جیاواز جیاوازیان پێبسپێردرێت وه‌ک كاری ڕزگاركردن تا ده‌گاته‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری.

هه‌روه‌ک رۆژنامه‌ی "Defense Aerospace" ده‌ڵێت: "فه‌رمانده‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی كۆریای باشوور خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ چه‌ند یه‌كه‌یێكی سه‌ربازی دروست بكات كه‌ له ‌یه‌ک كاتدا ڕۆبۆت و مرۆڤی تێدا بێت كه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ی 21دا ڕووبه‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتووانی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ پێشبینی ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتووانی كۆریای باشوور بۆ 40 ملیۆن كه‌س كه‌م ببێته‌وه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و ژماره‌یه‌ 50 ملیۆن كه‌سه‌ .

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه