18:24 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 JULY 2019
 به په‌له |◀   له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
THURSDAY, 16 MAY 2019 - 11:59
کۆمپیوته‌رێک له‌ چین دروست کرا که‌ شاشه‌که‌ی توانای نووشتانه‌وه‌ی هه‌یه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیای "لینۆڤۆ"ی چین یه‌که‌م نموونه‌ی کۆمپیوته‌ری ئاشکرا کرد که‌ توانای نووشتانه‌وه‌ی هه‌یه‌ و یه‌کێک ده‌بێت له‌ کاره‌کانی پڕۆژه‌ نوێکه‌ی کۆمپانیاکه‌.

کوردپرێس:

کۆمپانیای "لینۆڤۆ"ی چین له‌ کۆنگره‌یێکی تایبه‌ت به‌ کۆمپانیا ئه‌له‌کترۆنییه‌کان که‌ له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریکادا به‌ڕێوه‌ چوو یه‌که‌م نموونه‌ی ئه‌و کۆمپیوته‌ره‌ی به‌ ناوی "سند باک ئێکس 1" ئاشکرا کرد که‌ توانای نووشتانه‌وه‌ی هه‌یه‌ و ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵی ئاینده‌دا به‌ شێوه‌یێکی فه‌ڕمی ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌رانی.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی "ئینگادجت"ی ئه‌له‌کترۆنی، ئه‌و کۆمپانیا چینییه‌ هیچ زانیارییێکی‌تری ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ ترسی ڕکابه‌ره‌کانی بێت که‌ بیرۆکه‌که‌ی ببرێت و پێش ئه‌وان بیخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕه‌که‌ به‌شێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی خستووه‌ته‌ڕوو که‌ بریتین له؛ شاشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ له‌ جۆری "ۆلید"ه‌ به‌ قه‌باره‌ی 13.3 ئینج و به‌ شێوه‌ی "گالاکسی ڤۆلد"ی سامسۆنگ کار ده‌کات که‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ توانای نووشتانه‌وه‌ی هه‌یه‌.

کۆمپیوته‌ره‌که‌ زیاتر گرنگی به‌ شاشه‌که‌ی دراوه‌ و گه‌شه‌ی پێ دراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کێشه‌که‌ی که‌مه‌ و قه‌ڵه‌مێکی هه‌یه‌ بۆ نووسین له‌سه‌ر شاشه‌که‌.

توانای پاترییه‌که‌ی زۆره‌ به‌ جۆرێک به‌رگه‌ی ڕۆژێک کارکردنی ته‌واو ده‌گرێت و دوو مکه‌به‌ره‌ی گه‌وره‌ی ده‌نگیی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کامێرا و وێب.