19:00 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 JULY 2019
 به په‌له |◀   له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
MONDAY, 13 MAY 2019 - 14:32
کۆمپانیای تۆیۆتا یه‌که‌م ئوتۆمبێلی خۆی بۆ گه‌شتی سه‌ر مانگ دروست ده‌کات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی له‌ ئاماده‌کاریدایه‌ بۆ دروست کردن و گه‌شه‌پێدانی ئوتۆمبێلێک بۆ که‌شتیوانه‌ ژاپۆنییه‌کان که‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2030 به‌شداری بکه‌ن بۆ گه‌شتێک بۆ سه‌ر مانگ.

کوردپرێس:

کۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کۆمپانیاکه‌ی یه‌که‌م کۆمپانیای ژاپۆنی ده‌بێت که‌ ئۆتۆمبێل بۆ گه‌ڕان به ‌سه‌ر ڕووی مانگ دروست ده‌کات.

دیارترین تایبه‌تمه‌ندیی ئۆتۆمبێله‌که‌ به‌ شێوه‌یێک ده‌بێت که‌ شوێنی هه‌ڵگرتنی ئۆکسجینی په‌ستێنراوی تێدا جێ ده‌کرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌شتیوانه‌کان بتوانن له‌ ناو ئوتۆمبێله‌که‌دا به‌ ئازادی هه‌ناسه‌ بده‌ن.

هه‌روه‌ها ئوتۆمبێله‌که‌ شانه‌ی تایبه‌ت به‌ کۆگاکردنی وزه‌ی خۆری بۆ دابین ده‌کرێت که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئوتۆمبێله‌که‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 9 کیلۆمه‌تر له‌ سه‌ر ڕووی مانگ توانای هاتوچۆکردنی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش هاوکار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ر له‌سه‌ر ڕووی مانگ بپشکنرێت.

کۆمپانیای تۆیۆتا ئاشکرای کردووه‌ که‌ ئوتۆمبێله‌که‌ی سه‌ر مانگ له‌ ساڵی 2029 ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ ئاماده‌کاریی بکرێت بۆ گه‌شتی که‌شتیوانه‌ ژاپۆنییه‌کان که‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2030 ئه‌و ئه‌رکه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ تایه‌کانی ئۆتۆمبێله‌که‌، کۆمپانیای بریدجستونی ژاپۆنی بۆ دروست کردنی تایه‌ ئه‌رکی دروست کردنی تایه‌ی ئوتۆمبێله‌که‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ دروستی بکات که‌ له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌ر مانگ بگونجێت بۆ جووڵه‌ی ئوتۆمبێله‌که‌ی تۆیۆتا.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ پێشتر له‌ حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا کۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ مۆترۆرزی ئه‌مریکا یه‌که‌م کۆمپانیای ئوتۆمبێل بووه‌ که‌ به‌ هاوکاریی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمانیی ئه‌مریکا "ناسا" یه‌که‌م ئوتۆمبێلی تایبه‌ت به‌ سه‌ر ڕووی مانگی دروست کرد.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه