12:29 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
TUESDAY, 7 MAY 2019 - 12:16
نوێنه‌ری کرماشان تایبه‌ت بۆ کوردپرێس:
ڕاده‌ست‌کردنی پاڵاوگه‌ی کرماشان نایاسایییه‌

به‌شی کرماشان- نوێنه‌ری کرماشان باسی له‌وه‌ کرد که‌ ڕاده‌ست‌کردنی پاڵاوگه‌ی کرماشان به‌ که‌رتی تایبه‌ت نایاسایییه‌ و داموده‌زگا چاودێرییه‌کانیش ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ کردووه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له‌ په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونی سه‌رۆکی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و ته‌فه‌حوس سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست‌کردنی پاڵاوگه‌ی کرماشان به‌ که‌رتی تایبه‌ت ڕای‌گه‌یاند: دوو جار هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌ندامانی لێکۆڵینه‌وه‌ و ته‌فه‌حوس به‌ڕێوه‌ چوو و سه‌رۆکی ئێستای لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و ته‌فه‌حوسیش دژی ڕاده‌ست‌کردنی پاڵاوگه‌ی کرماشان به‌ که‌رتی تایبه‌ت بوو به‌ڵام دواتر ڕاوبۆچوونی خۆی گۆڕی.

ناوبراو گوتیشی: جه‌نابی "عادل ئازه‌ر" سه‌رۆکی دیوانی ژمێریاریی وڵات ڕایان‌گه‌یاند که‌ پاڵاوگه‌ی کرماشان 70 له‌سه‌د خوارتر له‌ نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ڕاده‌ست کراوه‌ و دیوانی ژمێریاریش له‌مباره‌وه‌ نامه‌یێکی نووسی و ئه‌و بابه‌ته‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌. دواتر دیوانی ژمێریاری، ڕێکخراوی پشکنین و وه‌زاره‌تی ئابووریش ڕاده‌ست‌کردنی پاڵاوگه‌ی کرماشانیان به‌ نایاسایی وه‌سف کرد.

سه‌فه‌ری ڕاشی‌گه‌یاند: دۆسیه‌ی ڕاده‌ست‌کردنی پاڵاوگه‌ی کرماشان هه‌ندێک که‌موکوڕی بوو که‌ له‌ کۆمیسیۆنی وزه‌ خرایه‌ڕوو و دواتر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرا و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه‌ په‌سه‌ند کرا. بۆچوونی سه‌رۆکی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و ته‌فه‌حوس شه‌خسییه‌ و دۆسیه‌که‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌ و دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ و ته‌فه‌حوسیش پێوه‌ لکاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داد بکرێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه