19:20 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 JULY 2019
 به په‌له |◀   له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
THURSDAY, 25 APRIL 2019 - 13:47
ئامێرێک خه‌یاڵه‌کانی مرۆڤ ده‌گۆرێت بۆ قسه‌کردن

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زانایان ئامێرێکیان به‌رهه‌مهێناوه‌ که‌ ده‌خرێته‌ مێشکی مرۆڤه‌وه‌ و خه‌یاڵه‌کانی ده‌گۆڕێت بۆ قسه‌کردن.

کوردپرێس:

له‌ ڕاپۆرتێکدا بی بی سی نیووز ئاشکرای کردووه‌ که‌ زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیای ئه‌مریکا ئامێرێکیان به‌رهه‌مهێناوه‌ که‌ ده‌خرێته‌ مێشکی مرۆڤه‌وه‌ و خه‌یاڵه‌کانی ده‌گۆڕێت بۆ قسه‌کردن.

داهێنانه‌که‌ له ‌جۆرنالی (نه‌یچه‌ر) بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و وه‌ک داهێنه‌رانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن هه‌نگاوه‌که‌یان بێ‌هاوتایه‌ و ئومێد ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کانی مێشکه‌وه‌ توانای قسه‌کردن له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سانفرانسیسکۆ سه‌رۆکی تیمی داهێنه‌رانی ئامێره‌که‌ ده‌ڵێت: ئامێره‌که‌ به ‌دوو قۆناغ ئیش ده‌کات، سه‌ره‌تا له‌ ناو مێشکدا جێگیر ده‌کرێت و سیگناڵه‌کانی قوڕگ و گوێ و لووت وه‌رده‌گرێت، دواتر به‌ خوێندنه‌وه‌ی شێوازی جووڵه‌ی زمان و قورگ سیگناڵه‌کان بۆ وشه‌ی زاره‌کی ده‌گۆڕێت، به‌وه‌ش یارمه‌تی که‌سه‌که‌ ده‌دات ئه‌وه‌ی له‌ مێشکیدایه‌ بیکاته‌ ده‌ربڕین.

هه‌ریه‌ک له‌ نه‌خۆشییه‌کانی برینی مێشک، شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ، جه‌ڵته‌ و نه‌خۆشییه‌کانی ده‌مار کێشه‌ بۆ سیسته‌می قسه‌کردنی مرۆڤ دروست ده‌که‌ن و ئه‌م داهێنانه‌ش ئومێدێک بۆ توشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه