16:37 PM   IRAQ
FRIDAY, 19 JULY 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی: ئێران ڕێچکەکانی پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی دانەخستووە
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 19:37
تورکیا سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تۆپخانەکانی تورکیا چەند گوند و ناوچەیێکی دەڤەری بەرواری باڵایان لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی تۆپباران کرد.

کوردپرێس:

سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسی بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، کاژێر 3:15 خولەکی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا زناری کێستە، گەلی دشێش و چەند ناوچەیێکی دیکەی سنوورەکەیان تۆپباران کردووە.

بەگوتەی سەربەست ئاکرەیی،  ھێشتا زیانەکان نەزانراون، چوونکە ئەو ناوچانە شاخاوین.

لەم هەفتەیەدا ئەوە سێیەم جارە تورکیا ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکات.

هەفتەی رابردوو گوندی شیناڤا کە گوندێکی کریستیاننشینە بۆردوومان کرا، لە ئەنجامدا زیان بەر خانوویێک کەوت و ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی گوندەکە چۆڵ بکرێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه