16:37 PM   IRAQ
FRIDAY, 19 JULY 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی: ئێران ڕێچکەکانی پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی دانەخستووە
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 18:06
پڕۆژەیاسای "بەرپەرچدانەوەی ئەمریکا" لە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پەسەند کرا

بەشی ئێران/ کوردی- لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای بەرپەرچدانەوەی ئەمریکایان پەسەند کرد و پڕۆژەکە بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرز کرایەوە و لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا دەخرێتە دەنگدانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش ئەوەی ئەمریکا بڕیاری دا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە ئێرانیش کاردانەوەی لە ئاستی باڵادا پیشان دا و لە نوێترین کاردانەوەشدا لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پڕۆژەیاسایێکی لە 13 مادەدا پەسەند کرد کە ناوی پڕۆژەی "بەرپەرچدانەوەی ئەمریکا"ی لێنراوە.

ئەو پڕۆژەیاسایە بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرز کراوەتەوە و سبەی سێشەمە 16ی نیسان لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا دەنگی لە سەر دەدرێت و ناوەرۆکەکەشی پشتگیری کردن لە سوپای پاسداران وەکوو هێزێکی فەرمیی ئێران و بەتیرۆریست زانینی هێزەکانی جێگیرکراوی ئەمریکی لە خۆرئاوای ئاسیایە کە بە "سێنتکۆم" ناسراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە یەک حەفتەی تەواو بە سەر بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی سوپای پاسدارانەوە تێدەپەڕێت و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەمریکا کۆنگرێسمانەکان دەبێت دەنگ لە سەر بڕیارەکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا بدەن بۆیە ئەمشەو بڕیار ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکدا بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ بۆ تیرۆریستی ناساندنی سوپای پاسداران بخاتە دەنگدانەوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه