11:53 PM   IRAQ
TUESDAY, 23 APRIL 2019
 به په‌له |◀   ڕێبەی باڵای شۆڕش: پێچەوانەی خواستی دوژمنان پێوەندییەکانی نێوان ئێران و پاکستان دەبێت پتەو بکرێتەوە
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 16:31
نێچیرڤان بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی چیك، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ پراگیان تاوتوێ كرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیێكدا لەگەڵ مارتن سمۆلێك، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك، جەختی لە خواستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری چیك كردەوە.

کوردپرێس:

لە كۆبوونەوەیێكدا، كە ‌ئەمڕۆ دووشەممە 15/4/2019 لە هەولێر بە ئامادەبوونی كۆنسووڵی گشتیی چیك لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاند، ‌كۆنسووڵخانەی گشتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەست دەكاتەوە بە پێدانی ڤیزا، بە تایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن، هەروه‌ها ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی، كە مایەی خۆشحاڵی و پشتگیریی سەرۆكوەزیران بوو.

هەردوولا داكۆكییان لە هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و دوایین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و هەوڵ و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدایان تاوتوێ كرد.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه