11:34 PM   IRAQ
TUESDAY, 23 APRIL 2019
 به په‌له |◀   ڕێبەی باڵای شۆڕش: پێچەوانەی خواستی دوژمنان پێوەندییەکانی نێوان ئێران و پاکستان دەبێت پتەو بکرێتەوە
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 11:01
CHP له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی کاندیده‌که‌ی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ دێته‌ده‌نگ

به‌شی تورکیا- پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له‌ به‌یاننامه‌یێکدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاو کردۆته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا به‌ به‌رده‌نگ داده‌نێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: جگه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی ئیمام ئۆغڵۆ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ هیچ بژارده‌یێکی دیکه‌ قبووڵ ناکه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له‌ به‌یاننامه‌یێکدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا به‌ به‌رده‌نگ داده‌نێت و ده‌ڵێت: به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ که‌ پڕۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌ دیداری نێوان سه‌رۆکی CHP له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حیزبه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتین که‌ هیچ بژارده‌یێکی دیکه‌ جگه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ قبووڵ نه‌که‌ین.

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: به‌تاڵ‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ ڕووی یاسایییه‌وه‌ مومکین نییه‌ و ئه‌گه‌ر چه‌ندین ڕێوشوێنی نایاسایی بگیردرێته‌به‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناگۆڕدرێت. ناوی ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدانی ئه‌سته‌نبۆڵدا ده‌رهاتووه‌ و شتێکی دیکه‌ جگه‌ له‌م بابه‌ته‌ قبووڵ ناکرێت و له‌باره‌ی هیچ گریمانه‌یێکی دیکه‌ش قسان ناکه‌ین.

شایانی باسه‌؛ به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی‌ CHP ناوی ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆی وه‌ک شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ تۆمار کرد.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه