11:16 PM   IRAQ
TUESDAY, 23 APRIL 2019
 به په‌له |◀   ڕێبەی باڵای شۆڕش: پێچەوانەی خواستی دوژمنان پێوەندییەکانی نێوان ئێران و پاکستان دەبێت پتەو بکرێتەوە
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 10:42
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات:
ئه‌گه‌ر تورکیا له‌ کڕینی S-400 پاشگه‌ز بێته‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئیدلب

به‌شی سووریا- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی سووریای دیموکرات ئاماژه‌ به‌ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تورکیا له‌ کڕینی S-400 پاشگه‌ز بێته‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به‌ هاوکاریی ڕووسیا و هاوپه‌یمانانی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئیدلب.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ده‌رویش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی سووریای دیموکرات سه‌باره‌ت به‌ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر تورکیا له‌ کڕینی S-400 پاشگه‌ز بێته‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به‌ پشتیوانیی ڕووسیا و هاوکاریی هاوپه‌یمانانییه‌وه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئیدلب. سه‌رجه‌م گرووپه‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا له‌ ده‌وروبه‌ری ئیدلب کۆ بوونه‌ته‌وه‌. له‌و شوێنه‌ شه‌ڕێکی گه‌وره‌ ڕوو ده‌دات. ئێمه‌ ده‌زانین که‌ تورکیا چه‌کی پێشکه‌وتوو ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی ته‌حریرولشام یان هه‌مان به‌ره‌ی نوسره‌ ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ شه‌ڕی گریمانه‌کراوی ئیدلب کرد و ڕای‌گه‌یاند: شه‌ڕی ئیدلب زۆر قورس ده‌بێت و هه‌م بۆ خه‌ڵکی ئیدلب و هه‌م بۆ سووریا قه‌یرانێکی نوێ ده‌خولقێنێت چوونکه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ ناو خه‌ڵکی سڤیلی ئیدلبدا خۆیانیان شاردۆته‌وه‌. ئه‌گه‌ر شه‌ڕی گریمانه‌کراو له‌ ئیدلب ڕوو بدات ئه‌وا هاووڵاتییان وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کار ده‌هێندرێن و قه‌تلوعام ده‌کرێن.

ده‌رویش له‌ کۆتاییدا جه‌ختیشی کرده‌وه‌: تورکیا له‌سه‌ر ئه‌رکی که‌م‌بوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ له‌و ناوچانه‌ی سووریا که‌ له‌ چوارچێوه‌ی دانووستانی ئه‌ستانه‌ وه‌ئه‌ستۆی گرتووه‌ زۆر به‌ هێواشی کار ده‌کات و ڕووسیاش له‌م دۆخه‌ ناڕه‌حه‌ته‌ به‌تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ مۆڵه‌تی پێویستی به‌ تورکیا داوه‌ بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی له‌پێناو ڕێککه‌وتننامه‌ ئه‌نجامدراوه‌کان. ئه‌م دۆخه‌ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی S-400ی نێوان تورکیا و ڕووسیا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کانی نێوان دوو وڵات داده‌نێت و ئه‌مریکاش هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی ڕێککه‌وتننامه‌ی S-400ی نێوان دوو وڵات چڕ ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه