15:38 PM   IRAQ
FRIDAY, 19 JULY 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی: ئێران ڕێچکەکانی پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی دانەخستووە
MONDAY, 15 APRIL 2019 - 09:12
سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندیی ئێران: دامه‌زراندنی سندۆقێکی بیمه‌ی گشتی بۆ ڕووداوه‌ سروشتییه‌کان زه‌رووره‌

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆکی گشتیی بانکی ناوه‌ندیی ئێران له‌ لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامی خۆی هیوای خواست که‌ سندۆقێکی بیمه‌ی گشتی بۆ ڕووداوه‌ سروشتییه‌کان دابمه‌زرێت چوونکه‌ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌ سروشتییه‌کان زه‌رووره‌تی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌سه‌لمێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولناسر هیمه‌تی سه‌رۆکی گشتیی بانکی ناوه‌ندیی ئێران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ ئینستاگرام نووسیی: دامه‌زراندنی سندۆقێکی بیمه‌ی گشتی بۆ ڕووداوه‌ گشتییه‌کان زه‌رووه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ماهه‌نگیی ئابووریی وڵاتدا ته‌ئکید له‌سه‌ر گرنگیی بابه‌ته‌که‌ کرایه‌وه‌.

سه‌رۆکی گشتیی بانکی ناوه‌ندیی ئێران گوتیشی: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی ئابووریدا ئه‌و بابه‌ته‌ ئاشکرا کرا که‌ به‌دواداچوونی وه‌زیری ئابوور و بیمه‌ی ناوه‌ندی بۆ دامه‌زراندنی سندۆقی بیمه‌ی گشتی بۆ ڕووداوه‌ سروشتییه‌کان و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتمان تووشی ڕووداوی سروشتی زۆر ده‌بێت ئه‌نجامێکی باشی به‌دواوه‌ بووه‌‌ هه‌ر بۆیه‌ سندۆقه‌که‌ دامه‌زرا و کاره‌کانی له‌ژێر چاودێریی بیمه‌ی ناوه‌ندی بۆ خزمه‌تگوزاری به‌ خه‌ڵک ده‌ست پێده‌کات.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد: له‌ 16 ساڵ پێشه‌وه‌ تاکوو ئێستا هه‌وڵه‌کانمان بۆ دامه‌زراندنی سندۆقی بیمه‌ی گشتی بۆ ڕووداوه‌ سروشتییه‌کان چڕ کرده‌وه‌ و له‌ خولی یه‌که‌می کارکردنم له‌ بیمه‌ی ناوه‌ندی له‌ ساڵی 82 بابه‌تی دامه‌زراندنی سندۆقه‌که‌مان وه‌ک پڕۆژه‌یاسا ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاته‌ کرد که‌ هه‌وڵ و به‌دواداچوونی به‌رپرسان هیچ ئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نه‌بوو و دواتر له خولی دووهه‌می کارکردنم له‌ بیمه‌ی ناوه‌ندی له‌ ساڵی 96 بابه‌تی دامه‌زراندنی ئه‌و سندۆقه‌ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرا به‌ڵام به‌ بۆنه‌ی هه‌ندێک کێشه‌ی دارایی له‌لایه‌ن شۆرای نیگابانه‌وه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه.

شایانی باسه‌؛ مانگی گوڵانی ساڵی 1395 په‌رله‌مانی ئێران به‌ 113 ده‌نگی ئه‌رێنی، 25 ده‌نگی نه‌رێنی و 11 ده‌نگی بێ‌لایه‌ن پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی سندۆقی بیمه‌ی گشتی بۆ ڕووداوه‌ سروشتییه‌کانی په‌سه‌ند کرد. له‌ سه‌ره‌تادا پڕۆژه‌یاساکه‌ 11ی ماده‌ی له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ و خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ که‌ ده‌نگی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێنا. دواتر له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ماده‌ی 10ی پڕۆژه‌یاساکه‌ لابرا و به‌ کۆده‌نگییه‌وه‌ دیکه‌ی ماده‌کانی پڕۆژه‌یاساکه‌ په‌سه‌ند کرا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه