16:20 PM   IRAQ
FRIDAY, 19 JULY 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی: ئێران ڕێچکەکانی پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی دانەخستووە
SUNDAY, 14 APRIL 2019 - 15:00
ئەولەویەتەکانی سەرمایەدانیان لە پارێزگای کوردستان ئیهمال کراوە/ محەمەد هادیفەر

بەشی کوردستان- لەم دۆخەی ئێستادا کە کەشی ئابووریی ئێران بە قۆناغێکی قەیراناویدا تێدەەڕێت، باشتر وایە سەرمایەدانیان بەرەو ڕەوتێکی لۆژیکی و گونجاو بڕوات و دەفرایەتی و توانا هەرێمییەکان لەبەرچاو بگیردرێت.

هەوڵدان بۆ فراوان کردن و وەبەرهێنان لە کەرتی خوراک گرینگترین پێداویستیی ئێستای کۆمەڵگایە کە سیستەمی پلاندانانی دەوڵەت بەهۆی سەرقاڵ بوونیەوە بە سیاسەت لێی خافڵە.

بە لەبەرچاو گرتنی دەفرایەتییە ئابوورییەکانی پارێزگای کوردستان چاوەڕوان دەکرێت ئەم پارێزگایە دەورێکی گرینگتر لە دابین کردنی پێداویستییە خۆراکییەکانی وڵات ببینێت. بەگوێرەی بەراوردە زانستییەکان لە توانای کشتوکاڵی کوردستان زەوی و زاری بەپیتی قوروە و دێولان بەتەنها دەتوانن پێداویستیی پڕۆتۆیینی 8 پرارێزگای ئێران دابین بکەن، دەوڵەمەندکردنی ژێرخانەکانی بەرهەمی مەڕوماڵات لەم ناوچەیەدا و دیکەی ناوچەکانی کوردستان دەتوانێت جگە لە ڕەخساندنی هەلی کار ڕۆڵێکی گرینگ لە دابین کردنی پێداویستیی پڕۆتۆیینی وڵاتدا بگێڕێت. بە گوێرەی ئاماری فەرمیی ڕێکخراوەی ئاژەڵپزڵشکیی ئێران، زیاتر لە نیوەی مەڕوماڵاتی شیریی وڵات یان بەقاچاخ براون یان سەربڕدراون کە ئەگەر ئەم پڕۆسە بەردەوام ببێت لە چەند مانگی داهاتوودا وڵاتی ئێران تووشی کێشەی گەورەی کورتهێنانی شیرەمەنی دەبێتەوە.

باشتر وایە لە دۆخی ئێستادا کە قەیرانی ئابووری وڵاتی گرتووەتە بەر کاربەدەستانی دەوڵەت لەبری ئامادەبوون لە ژووری ڕەوتە سیاسییەکان و سەردانی سیاسی، ژووری هزری ئابووری پێکبێنن و دەرەچەیێک بۆ دەربازبوون لەم تەنگەژە ئابوورییە بدۆزنەوە.

باشتر وایە لەبری یارمەتی دانی هاوبیرانی سیاسیی خۆیان بۆ تەنها جارێک نەتەوەیی بیر بکەنەوە و وڵاتەکەیان لەم گێژەڵووکە ئابوورییە دەرباز بکەن کە دەرەنجامی عەقڵییەتی «دووپاتکراوە»یە .

کاربەدەستانی دەوڵەت لەم دۆخەی ئێستادا دەتوانن ئاسانکاری بۆ سەرمایەدانان لە پێداویستییە گرینگەکاندا بکەن، هەر بۆیەش مەعقوول نییە سەرمایەکان لە یارمەتیدانی هاوبیرانی سیاسیی خۆیاندا سەرف بکەن .

بەداخەوە نوێنەرانی پەرلەمان کە دەبێت هاندەری بیری وەبەرهێنان بن خۆیان کەوتوونە داوی ڕەوتە سیاسییەکان و هیچ دەرکێکیان لە گەشەی سەرمایەدانەریی دروست لە پارێزگای کوردستاندا نییە.

چاوەڕوان دەکرا پارێزگاری «بازرگان» کەڵک لە توانا و زانستی خۆی وەربگرێت و پارێزگای کوردستان لە کێشەی مەڕوماڵات و تەرەوڵەکان دەرباز بکات و ناوێکی باش لەخۆی بەجێبێڵێت کە بەداخەوە ئەویش کەوتۆتە داوی سیاسی «چەند کەسەوە»، خافڵ لەوەی کە دەورووبەریە ناکارامەکانی، ئاکاری بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگا بە سیاسیترین شێوە ڕادەستی باڵادەسەکانیان دەکەن و هەموو کەموکوڕیەکان دەخەنە ئەستۆی پارێزگار.

ئەم وەستان و داکشانە کە ئێستا بەرۆکی پارێزگای گرتووە لە کۆتاییدا دەخرێتە ئەستۆی پارێزگاری کوردستان وەکوو بەڕێوەبەری باڵای پارێزگا و پێش بینی دەکرێت ئەوان نەتوانن ئەم پڕۆسەیە تا سەر درێژە پێبدەن مەگەر ئەوەی کە جووڵانەوەیێکی نوێ و هەوڵێکی نوێ لە ئاردا بێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه