16:03 PM   IRAQ
FRIDAY, 19 JULY 2019
 به په‌له |◀   ڕۆحانی: ئێران ڕێچکەکانی پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی دانەخستووە
MONDAY, 8 APRIL 2019 - 20:53
ئەندامێکی ئەنجومەنی دادگا گشتییەکانی باکووری سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
تاوانبارە داعشییەکان لە سووریا دادگایی دەکرێن/ با دادگایێکی نێودەوڵەتی پێکبهێنرێت

بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی دادگا گشتییەکانی باکووری سووریا بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وتووە سەرقاڵی گفتوگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی خۆیانن بۆ ئەوەی دادگایێکی نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش پێکبهێنن.

کوردپرێس:

خالد عەلی ئەندامی ئەنجومەنی دادگای گشتییەکانی باکووری سووریا بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە: "ئەو ئەندامانەی داعش کە خۆیان بە دەستەوە داوە هاووڵاتیی 54 وڵاتی جیهانن و وڵاتەکانیان ئامادە نین وەریان بگرنەوە لە بەر ئەوەی ئەو تیرۆریستانە بە مەترسی بۆ وڵاتەکەی خۆیان دەزانن.

خالد عەلی زیادی کرد: ژمارەیێک لەو وڵاتانە بۆ نموونە فەڕەنسا دەڵێن با ئەو هاووڵاتییانەی فەڕەنسا لە باکووری سووریا دادگایی بکرێن. ئەڵمانییەکان دەڵێن با دادگایێکی نێودەوڵەتی پێکبهێنرێت. ئەمریکییەکان تا ئەم کاتەش بڕیاریان لەو بارەیەوە نەداوە و وڵاتی بەلجیکاش وتوویەتی تەنیا منداڵانی ئەو ئەندامانەی داعش وەردەگرێتەوە و دایکەکانیان قبووڵ ناکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی دادگاکانی باکووری سووریا لەبارەی ڕەوتی دادگایی کردنی دیلە داعشییەکان بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: ئێمە پێمان باشە ئەو داعشییانە لێرە دادگایی بکرێن لەبەر ئەوەی لێرە تاوانەکەیان کردووە و هەموو بەڤگە و داکیۆمنتەکانیش لێرەن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: "ئێمە پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە و لەو قەناعەتەداین کە دادگایێکی نێودەوڵەتی بۆ ئەو دادگایی کردنە پێکبهێرێت باشترە لە بەر ئەوەی ئەگەر هەیە کە ئەو وڵاتانە لە دادگایی کردنەکەدا مامەڵە یەکسان لەگەڵ تیرۆریستان نەکەن و دیسان ببنەوە بە گرفت بۆ کۆمەڵگا.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه