16:34 PM   IRAQ
TUESDAY, 21 MAY 2019
 به په‌له |◀   کۆنگرێس داوا ده‌کات ستراتێژییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا تۆکمه‌ بکرێنه‌وه‌
WEDNESDAY, 20 MARCH 2019 - 22:05
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا:
جێگرانی وەزیری ناوخۆی ئێران و تورکیا پێوەندییێکی تەلەفۆنییان لەسەر ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دژ بە پەکەکە و پژاک ئەنجام دا

بەشی تورکیا- یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئێران حسێن زولفه‌قاری و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی توركیا موحته‌ره‌م ئینجه‌ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هاوكاتی دژ بە پەکەکە و پژاک په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یێندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادا هاتووه‌، ئینجه‌ و زولفه‌قاری له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا خۆشحاڵ بوونی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر خستنه‌گه‌ڕی رێككه‌وتنی دوولایه‌نه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات دژ به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی ئاسایشی توركیا و ئێران تێكده‌ده‌ن.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی هاریكارییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاری دژ به‌ قاچاخچێتی ماده‌ی هۆشبه‌ر و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت بۆ خۆشگوزه‌رانی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات.

به‌جیا له‌په‌یوه‌ندییێکی تری ته‌له‌فۆنییه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ریەک له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی جه‌ندرمه‌ جه‌نه‌ڕاڵ عارف چه‌تین و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران قاسم ره‌زایی ئه‌نجامیان دابوو، بڕیاریان دا كه‌ تا ماوه‌یێكی تر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامیدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی توركیا و ئێران دژ به‌ رێكخراوی په‌كه‌كه‌ و پژاک.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر7

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه