13:30 PM   IRAQ
SATURDAY, 20 APRIL 2019
 به په‌له |◀   گه‌وره‌ترین کێشه‌ی سووریا په‌یڕه‌ونه‌کردنی واشنتۆن له‌ نه‌خشه‌ڕێگایێکی یه‌کپارچه‌یه‌
TUESDAY, 19 MARCH 2019 - 17:06
جارێکى تر شەڕ لە نێوان هێزەکانی سەربە پەکەکە و سوپای عێراق ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن جارێکى تر شەڕ لە نێوان یەبەشە کە هێزێکی سەربە پەکەکە-ن و سوپای عێراق لە ناوچەی خانەسوور لە دەڤەری شەنگال ڕوویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ئین ئاڕتی ڕایگەیاند پێکدادانەکە لە نزیک گوندی مەدبان بووە لە قەزای شنگال و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان  لەشەڕەکەدا دوو سەربازی سوپای عێراق  برینداربوون .

لە ئێستادا شەڕ وەستاوە  بەڵام هێزى  هەردوولا بەرامبەر یەکترن وەستاون و مەترسی دووبارە دروست بوونى پێکدادان هەیە.

دوو لیوای سوپای  عێراق بە چەکی قورسەوە لە تەلەعفەرەوە بۆ دەوروبەری شنگال جوڵێندراون و سەرجەم دەروازەکانى شنگالیان گرتووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ یەبەشە و شاندێکی عێراقی بە سەرپەرشتى زەردەشت شنگالی فەرماندەی گشتى یەبەشە و  نەجمەدین جبوری فەرماندەى ئۆپراسینەکانی نەینەوا کۆبوونەوە.

شەوی ١٧ی ئازاری ٢٠١٩  لە ئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال دوو کەس کوژراون و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه