13:28 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 18 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕێبەری باڵای شۆڕش: لە هیچ ئاستێکدا لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان ناکرێت
SUNDAY, 17 MARCH 2019 - 19:09
ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی مێهرانەوە زیاد دەکرێت

بەشی ئیلام- قایمقامی بازرگانیی پارێزگای ئیلام وتوویەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری مێهرانەوە بە ڕێژەی 994 ملوێن دۆلار زیادی کردووە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەعید شەریفی قایمقامی بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای ئیلام لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەڵکشانی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق کردووە و وتوویەتی لە دەروازەی سنووری مێهرانەوە ڕێژەی 994 ملوێن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق زیادی کردووە.

شەریفی گوتیشی سنووری نێودەوڵەتیی مێهران بە درێژاییی 430 کلیۆمەتر لە نێوان ئێران و عێراقدا دەوری هەرەگرینگ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبینێت و بەردەوامن لە کارکردن بۆ دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی پێویست بۆ بەرزکردنەوە و خێراکرنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەروازە سنوورییەوە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی یەک ملیار و 100 ملوێن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و عێراق لەو دەروازە سنوورییەوە ئەنجام دراوە و لەو ڕێژەیەش 2 ملوێن و 511 هەزار و 522 دۆلاری کاڵای هاوردەکراو لە عێراقەوە بۆ ئێران بووە و بڕی یەک ملیار و 97 ملوێن و 488 هەزار و 478 دۆلار کەلوپەلی نێردراوی ئێران بەرەو بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه