14:31 PM   IRAQ
THURSDAY, 27 JUNE 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان: سەردانی ئۆجەلان بە ئاگاداریی میت-ەوە ئەنجام دەدرێت
MONDAY, 4 MARCH 2019 - 16:21
نیوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران لە فڕۆکەخانەی ئیلامەوە ئەنجام دەبێت

بەشی ئیلام- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی شوهەدای ئیلام وتوویەتی 50 لە سەدی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق لەو فڕۆکەخانەیەوە ئەنجام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی میتانەت بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی شوهەدای ئیلام لەو بارەیەوە وتوویەتی فڕۆکەخانەی ئیلام 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژ بەردەوامە لە کارکردن و وەکوو گرینگترین فڕۆکەخانەی نێوان ئێران و عێراق کە 50 لە سەدی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە خۆ دەگرێت ئامادەیە پێشوازی لە میوانان و گەشتیارانی پشووەکانی نەورۆز بکات.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ئیلام ئەوەشی زیاد کرد: زیاترین ڕێژەی گەشت کردنی گەشتیاران لە 15 بۆ 29ی ڕەشەمە دەبێت و پاش پشووەکانی نەورۆز ڕێژەی گەشتیاریش دادەبەزێت.

میتانەت گوتیشی ڕۆژانە ژمارەی 800 بۆ 1000 گەشتیار سەردانی فڕۆکەخانەی شوهەدای ئیلام دەکەن و هەر لە فڕۆکەخانەی ئیلامدا لافیتە و وەرەقەی ڕێنمایی ئاراستەی گەشتیاران دەکرێت و بەو شێوەیە شوێنەوارە مێژووییەکان و ناوچە گەشتیارییەکانی ئیلام بە گەشتیاران دەناسێنین.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه