06:38 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 FEBRUARY 2019
 به په‌له |◀   تەقینەوەیێک عەفرینی هەژاند
برێت مه‌کگۆرک: په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌ردۆغان- تره‌مپ گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ سووریای لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی جیهان- برێت مه‌کگۆرک ده‌ڵێت: بڕیاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا به‌ پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بوووه‌ و ئه‌و بڕیاره‌ش پاش په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 19ی دیسێمبێری 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا ده‌کشێنێته‌وه‌. ئه‌و هێزانه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا یارمه‌تییان به‌ کوردی سووریا ده‌دا. زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌وان برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ -که‌ کوردی سووریا ئه‌و کاره‌ی به‌ خه‌یانه‌ت وه‌سف کردوووه‌- ده‌ستیان له‌ کار کێشایه‌وه‌.

برێت مه‌کگۆرک له‌ گفتوگۆیێکدا له‌ به‌رنامه‌ی Face the Nationی كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی ڕای‌گه‌یاند که‌ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌ردۆغان و تره‌مپ سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌سه‌ر سووریای گۆڕی.

ناوبراو گوتیشی: بڕیاری تره‌مپ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بوو که‌ ئه‌مریکا به‌ هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا له‌وان کورد داویه‌تی. گرووپی ئه‌منییه‌تی تره‌مپیش بۆچوونێکی جیاوازیان له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئێستای ناوبراو هه‌یه‌.

برێت مه‌کگۆرک ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و قسه‌یه‌ی تره‌مپ که‌ داعش شکستی خواردوووه‌ دروست نییه‌ و شکستدانی به‌ ته‌واوه‌تی داعش له‌ سووریا پێویستی به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌ هه‌یه‌.

نێرده‌ی تایبه‌تی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا، بۆشاییێک له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ دروست ده‌بێت و به‌ستێنی هه‌لقۆستنه‌وه‌ی زلهێزانی به‌شداربووی قه‌یرانی سووریا فه‌راهه‌م ده‌کات.

برێت مه‌کگۆرک گوتیشی: نه‌ک تورکیا و نه‌ک هیچ یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ناتوانن جێگه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا بگرنه‌وه‌. تورکیا ئاماده‌ییی خۆی ده‌ربڕیوه ‌بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ سووریا پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا.

ناوبراو ‌جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ریكا هیچ پلانێكی بۆ پاش كشانه‌وه‌ له‌ سووریا نییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه