10:45 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 MARCH 2019
 به په‌له |◀   سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا بۆ کوردانی وڵاتەکەی: دوور بکەونەوە لە HDP و PKK
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 17:18
بەرگریی عێراق زانیاری له‌باره‌ی بوونی سوپای ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی بەرگریی عێراق له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ خاكی سووریا و جێگیربوونیان له‌سه‌ربازگه‌یێكی هه‌رێمی كوردستان هاته‌ ده‌نگ و به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕه‌تیناكاته‌وه‌ كه‌ له ‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكی بوونی هه‌یه‌.

کوردپرێس:

عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی ئێمه‌ كه‌ تائێستا لێی دڵنیانین، ئه‌و هێزانه‌ی سوپای ئه‌مریكا كه‌ له‌خاكی سوریا ده‌كشێنه‌وه‌، دێنه‌ هه‌رێم و له‌سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و سوپایه‌ جێگیرده‌كرێن".

وتیشی:"(100%) دڵنیانین له‌و زانیارییانه ‌و تائێستاش ئه‌مریكا پشتڕاستینه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام قسه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵكو له‌ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان جێگیربكرێن".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بەرگریی عێراق، "هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی بونی سه‌ربازگه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر نییه‌، به‌شێوه‌یێک نه‌ ده‌توانین ڕه‌تیبكه‌ینه‌وه‌و نه‌ ده‌شتوانین پشتراستی بكه‌ینه‌وه‌".

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه