08:59 PM   IRAQ
TUESDAY, 22 JANUARY 2019
 به په‌له |◀   گومانمان نییە لەوەی کە یەپەگە هەمان پەکەکە-یە
خولووسی ئاکار: تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ ئاگربه‌ستی ئیدلب چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا له ‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی و سه‌رۆكی میت ڕای‌گه‌یاند: تورکیا هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ ئاگربه‌ست له‌ ئیدلب.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێڵی سنوور له‌گه‌ڵ گوله‌ر و دوندار سه‌ردانی شارۆچکه‌ی هاتای کرد.

دواتر خولووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا، یاشار گوله‌ر سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپا، ئومیت دوندار فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی و هاكان فیدان سه‌رۆكی میت كۆ بوونه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی باكووری سووریا و به‌رده‌وامیدان به‌ ئاگربه‌ستی ئیدلب كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها تاوتوێی دوایین دۆخی ئاگربه‌ستی ئیدلب كرا له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی سۆچیدا و هه‌نگاوه‌كان له‌پێناو درێژه‌دان به‌ ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ باس كران.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا گوتیشی: "به‌پێی ڕێككه‌وتنی سۆچی هه‌موو هه‌وڵێک ده‌درێت بۆ درێژه‌دان به‌ ئاگربه‌ست و هه‌ماهه‌نگیی نزیكمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌وباره‌وه‌ به‌رده‌وامه."

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه