03:15 PM   IRAQ
TUESDAY, 25 JUNE 2019
 به په‌له |◀   کورد هۆی سه‌ره‌کیی ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکایه‌
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 14:21
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی که‌رکووک: هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان نایاساییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی که‌رکووک له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: که‌رکووک شارێکی عێراقییه‌ و ده‌بێت ته‌نها ئاڵای عێراق له‌و شاره‌ هه‌ڵبکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی کانوونی دووهه‌می 2019 هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی که‌رکووک له‌ به‌یاننامه‌یێکدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌نها سێ پارێزگایه‌ و که‌رکووک پارێزگایێکی عێراقییه‌ و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ شاره‌که‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسایه‌.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ڕاکان سه‌عید پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت ڕایگه‌یاند که‌ ئێمه‌ وه‌ک ئیداره‌ و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی قبووڵی ناکه‌ین ئاڵای کوردستان هه‌ڵبکرێت.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌ که‌رکووک بڕیارێکی تاکلایه‌نه‌ بوووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی دروست کردنی پشێوی و تێکدانی برایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه‌کان ئه‌و ئاڵایه‌ هه‌ڵکراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ى دره‌نگانێکى شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌کێتى ئاڵای کوردستانى له‌سه‌ر کۆمیته‌ و مه‌ڵبه‌نده‌کانى خۆی هه‌ڵکرد، که‌ شارێکى جێ نفوز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی، کاردانه‌وه‌ى زۆری به ‌دوای خۆیدا هێنا به‌ڵام دوای سێ ڕۆژ زۆربه‌ى ئاڵاکانى داگرته‌وه‌ و ئاڵای کوردستانی ته‌نها له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتى و مه‌کته‌بى سیاسی هێشته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه