10:23 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 MARCH 2019
 به په‌له |◀   سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا بۆ کوردانی وڵاتەکەی: دوور بکەونەوە لە HDP و PKK
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 14:05
به‌غدا جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هێزانه‌ی سوپای ئه‌مریكا كه‌ له ‌خاكی سووریا ده‌كشێنه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێم و له ‌سه‌ربازگه‌یێكی تایبه‌ت به‌و سوپایه‌ جێگیر ده‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "به ‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی ئێمه‌ كه‌ تا ئێستا لێی دڵنیا نین، ئه‌و هێزانه‌ی سوپای ئه‌مریكا كه‌ له‌ خاكی سووریا ده‌كشێنه‌وه‌، دێنه‌ هه‌رێم و له ‌سه‌ربازگه‌یێكی تایبه‌ت به‌و سوپایه‌ جێگیر ده‌كرێن".

ناوبراو وتیشی: "(100%) دڵنیا نین له‌و زانیارییانه‌ و تا ئێستاش ئه‌مریكا پشتڕاستی نه‌كردۆته‌وه‌ به‌ڵام قسه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا به‌ڵكوو له ‌ناوچه‌یێكی سه‌ر به ‌هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكرێن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: "هیچ زانیارییێكمان له‌باره‌ی بوونی سه‌ربازگه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر نییه‌، به ‌شێوه‌یێک نه‌ ده‌توانین ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه‌ و نه‌ ده‌شتوانین پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه‌".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه