10:20 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 MARCH 2019
 به په‌له |◀   سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا بۆ کوردانی وڵاتەکەی: دوور بکەونەوە لە HDP و PKK
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 12:48
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی کوردی سووریا:
جیهان نابێت پشت له‌ کوردی سووریا بکات

به‌شی جیهان- فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی کوردی سووریا و بنیاتنه‌رێکی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) کشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌ ده‌رفه‌تێک بۆ هێرش‌کردنی هێزه‌ دژبه‌ره‌کان له‌وان تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا وه‌سف ده‌کات و له‌و که‌سانه‌ی که‌ هاوشانی کوردی سووریا دژ به‌ تیرۆریزم شه‌ڕیان کردوووه‌ داوا ده‌کات که‌ کورده‌کان به‌جێ نه‌هێڵن و به‌رده‌وام بن له‌ هێرشه‌کانیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا، تورکیا و به‌رهه‌ڵستکارانی سوپای ئازادی سووریا خۆیانیان بۆ ده‌ست پێکردنی هێرشێکی دیکه‌ دژ به‌ کورد له‌ باکووری سووریا ئاماده‌ کردوووه‌.

پلات جان فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی کوردی سووریا و بنیاتنه‌رێکی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به‌ (YPG) داوا له‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی -که‌ هاوشانی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ داعش و دیکه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ سووریا شه‌ڕیان کردوووه‌- ده‌کات کورده‌کان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی زیاتر نه‌که‌نه‌وه‌ و به‌جێیان نه‌هێڵن.

ناوبراو له‌ یادداشته‌که‌یدا له‌ ماڵپه‌ڕی دیفنس پۆست ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ کوردی سووریا له‌ ڕێگای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی داعش و ئه‌لقاعیده‌ و دیکه‌ی شوێنکه‌وتوووه‌کانی ئه‌و گرووپانه‌ زیاتر له‌ 8 هه‌زار هێزی شه‌ڕڤانی له‌ده‌ست داوه‌ و ئێستاش که‌ تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورد و ده‌ستکه‌وته‌کانیان ده‌کات و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌، هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت له‌ سووریا بکشێته‌وه‌.

پلات جان جه‌ختی کرده‌وه‌: هێشتاکه‌ مه‌ترسییێکی زۆر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کوردی سووریا ده‌کات هه‌ر بۆیه‌ به‌جێهێشتنی کورده‌کان له‌م کاته‌دا نه‌ک عاقڵانه‌یه‌ و نه‌ک عادڵانه‌ که‌واته‌ نابێت هێزی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی کورده‌کان به‌جێ بهێڵێت.

فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی دیموکراتیکی سووریا گوتیشی: کوردی سووریا به‌ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ داعش، ئاسایشی ئه‌ورووپا، ئه‌مریکا و جیهانیان دابین کرد و ئێستاکه‌ ئه‌وان ده‌بێت ئه‌رکه‌کانیان له‌ به‌رانبه‌ر کورد ڕاپه‌ڕێنن و به‌ڵێنه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه