09:10 PM   IRAQ
TUESDAY, 22 JANUARY 2019
 به په‌له |◀   گومانمان نییە لەوەی کە یەپەگە هەمان پەکەکە-یە
وەزیری نەوتی ئێران: ڕێژەی هەناردەی غازی سروشتی بۆ عێراق زیاد دەکەین

بەشی ئێران- وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆ بووەوە و ڕایگەیاند توانای زیادکردنی ڕێژەی هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ عێراقیان هەیە.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆ بووەوە و لەکۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا وەزیری نەوتی ئێران، ڕایگەیاند "وڵاتەکەی پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت و ئەو سزایانەی بەنایاسایی وەسف کرد  و هاوکات وەزیری نەوتی عێراق گوتی وڵاتەکەی تاوەکوو ئێستا لەگەڵ ئێران نەگەیشتووەتە هیچ رێککەوتنێک لەسەر کیڵگە هاوبەشەکانی نێوانیان".

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەش دا "هیچ ئاستەنگێک نیە بۆ زیادکردنی رێژەی هەناردەی غازی سرووشتیی ئێران بۆ عێراق و توانای تەواومان بۆ زیادکردنی رێژەکە هەیە".

دەربارەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر عێراق، بێژەن زەنگەنە وتیشی "ئەو سزایانە نایاسایین و ئێران پابەندی ئەو سزایانە نابێت و وڵاتەکەی باسی رێژەی هەناردەی نەوت و ئاراستەی هەناردەکەی ناکات".

هاوکات هەفتەی رابردوو حەسەن داناییفەر باڵیۆزی ئێران لە عێراق وتبووی "ئێران ساڵانە 25 ملیۆن مەتر سێجا غاز بۆ عێراق هەناردە دەکات هەروەها ساڵانە 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار هەناردەی ئێرانە لەبواری وزەدا بۆ عێراق".

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه