08:20 PM   IRAQ
TUESDAY, 22 JANUARY 2019
 به په‌له |◀   گومانمان نییە لەوەی کە یەپەگە هەمان پەکەکە-یە
بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تایبەت بۆ کوردپرێس:
کورد چۆک بۆ ئەردۆغان دانەدات، ڕوو بکاتە دیمەشق

بەشی جیهان- مایکڵ ڕووبین گفتوگۆیێکی تایبەتی لەگەڵ کوردپرێس کردووە وتوویەتی کوردی سووریا هەندێک کێشەی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند هەیە بەڵام بەوەشەوە باشتر وایە بۆ ڕزگاربوون لە نیازە خراپەکانی ئەردۆغان ڕوو بکەنە دیمەشق.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند 2000 سەربازی خۆی لە باکووری سووریا دەباتە دەرەوە کوردی سووریا وەکوو هاوپەیمانی واشەنتۆن ناچار بوو بۆ دەربازبوون لە دەستدرێژی و هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان ڕوو بکاتە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا.

دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدا بڕیاری کشانەوەی هێزی ئەمریکیی لە سووریا دەرکرد کە تورکیا خەریکی خۆسازدانە بۆ ئەوەی بۆ جاری دووهەم هەڵبکوتێتە سەر کوردی سووریا. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس مەبەستیەتی خوێندنەوەی پسپۆڕانە بۆ بڕیارەکەی ترەمپ و لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە و بژاردەکانی بەردەست کوردی سووریا بکات و بەو مەبەستەش مایکڵ ڕووبین بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای دواندووە کە لە پەیمانگای ئەمریکەن پرایز لەسەر کاروبار و سیاسەتی پەیوەست بەکوردەوە کار دەکات.

مایکڵ ڕووبین لە بارەی هۆکاری بڕیارەکەی ترەمپەوە بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وت: "دۆناڵد ترەمپ بەپێی ڕای شەخسیی خۆی و لەسەر بنەمای خۆپەراوێزخستن و تەرکیز کردن لەسەر کاروباری نێوخۆی ئەمریکا ئەو بڕیارەی دەرکردووە و لە عیلاقاتی تێکەڵ بە یەک و گرێکوێرەی ئەم دۆخەی ئێستا ناگات و پێ دەچێت زیاتر ئاستی مەعقوول متمانە بە ئەردۆغان بکات."

ناوبراو لەبارەی لێکەوتەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لەسووریا بەکوردپرێسی وت: پێچەوانەی ترەمپ، هەموو ڕاوێژکارەکانی دەزانن کە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا چەند لێکەوتەی خراپی دەبێت.هێشتاکە داعش بەتەواوەتی لەناو نەچووە و ئەگەر بۆ شەڕی دژبەداعش متمانە بە تورکیا بکەین وەکوو ئەوە وایە داوا لە ئاگرهەڵگیرسێنێک بکەین ئاو بەسەر ئاگردا بکات.

ئەو بەرپرسە پپێشووەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی پێوەندی گرتنی کوردی سووریا بە دەوڵەتی ناوەندەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: گرینگترین خاڵی ئەم پێوەندییە ئەوەیە کە ئایا دەوڵەتی ناوەند مل بەداواکاراییەکەی کورد بۆ پێدانی خۆبەڕێوەبەری و ئیدارەی فیدراڵی دەدات یان خەیر؟ بڕوایشم وایە دەبێت دەوڵەتی سووریا مل بەو داواکارییەی کورد بدات لەبەر ئەوەی کورد بەبێ ئەوەی سوپای سووریای کردبێت ئامانج بەردەوام شەڕی داعش و قاعیدەی کردووە.

مایکڵ ڕووبین جەختیشی کردەوە: کوردی سووریا هەندێک کێشەی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند هەیە بەڵام بەوەشەوە باشتر وایە بۆ ڕزگاربوون لە نیازە خراپەکانی ئەردۆغان جینۆسایدکرانیان بە دەست ئەردۆغان ڕوو بکەنە دیمەشق.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه