13:30 PM   IRAQ
TUESDAY, 19 MARCH 2019
 به په‌له |◀   حکوومەتی هەرێم و شاسوار و پردی سماقوڵی
MONDAY, 7 JANUARY 2019 - 16:34
شەمخانی: ئەمریكا لە ئەفغانستان دووجار داوای گفتوگۆی له‌ ئێران كردووه‌

بەشی ئێران- سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: لە کاتی سەردانەکەمدا بۆ ئەفغانستان لە مانگی رابردوودا ئەمریکا دووجار داوای گفتوگۆ کردنی لە ئێران کردووە و درۆ دەکەن کە دەڵێن ئێمە داوای دانووستانمان کردووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنفرانسی ئاسایشی نەتەوەیی رۆژئاوای ئاسیا لە تاران، عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوه‌یی ئێران رەتی كردەوە كە بەرپرسانی ئێران داوای گفتوگۆكردنیان لەگەڵ ئەمریكا كردبێت".

شەمخانی زیادی کرد: لە دوا سەردانیدا بۆ ئەفغانستان بەرپرسانی ئەمریكا دووجار داوای گفتوگۆكردنیان لەگەڵ ئێران كردووە، بەڵام رەتمان كردووەتەوە.

ئەم لێدوانەی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپدا دێت كە رۆژی یەكشەممە رایگەیاندبوو كە ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەوان بكات.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه