14:17 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 18 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕێبەری باڵای شۆڕش: لە هیچ ئاستێکدا لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان ناکرێت
WEDNESDAY, 26 DECEMBER 2018 - 09:00
پارێزگاری ئیلام لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە گفتوگۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئێران کرد

بەشی ئیلام- پارێزگاری ئیلام بە یاوەریی نوێنەرانی شارەکانی ئەو پارێزگایە لە پەرلەمانی ئێران لەگەڵ وەزیری ناوخۆ دیدار و گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس:

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەمە 4ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 25ی کانوونی یەکەمی 2018 قاسم سولەیمانیی دەشتەکی پارێزگاری ئیلام بە یاوەریی نوێنەرانی پارێزگاکە لە پەڕلەمانی ئێران لەگەڵ ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆ دیدار و گفتۆگۆیان کرد.

بەپێی زانیاریی میدیای فەرمیی ئێران تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان پارێزگاری ئیلام و وەزیری ناوخۆی ئێران، دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایە و مەسەلەی ئاڵوژۆڕی بازرگانی و بازاڕچە مەرزییەکان و پڕۆژە ئابوورییەکانی ئەو ناوچەیە و پەرەپێدانی ئاستی بازرگانیی خاڵە سنوورییەکانی ئیلام لەگەڵ عێراق بوو.

پارێزگای ئیلام چەندین خاڵی سنووری و بازاڕچەی مەرزیی هاوبەشی لەگەڵ عێراق هەیە کە ساڵانە بە ڕێژەیێکی زۆر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیار و زیارەتکاران بە خۆوە دەبینێت و گرینگترین دەروازەی سنووریی ئەو پارێزگایەش دەروازەی مێهرانە کە سنووری هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای واسیتی عێراق هەیە و یەکێکە لە سنوورە وشکانییە ستراتێژییەکانی ئێران بۆ هاوردە و ناردنکاریی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت عێراق.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه