19:34 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
هه‌نگاوێكی‌ مه‌ترسیداری‌ عه‌بادی دژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران مه‌ترسییێکی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ وردبینی له ‌لیسته‌كان و ناردنی‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "عه‌بادی به‌نیازه‌ تا مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ وردبینی‌ له‌ لیستی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم بكات و به ‌هیچ شێوه‌یێک ئاماده ‌نییه‌ نه‌ک مووچه‌ به‌ڵکوو سولفه‌یێكیش ڕه‌وانه‌ بكات".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری‌ كورد له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به ‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: "به ‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی‌ ئه‌نجاممان داوه‌، عه‌بادی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ناكات".

ناوبراو وتیشی: "ئه‌و لیژنه‌ وردبینییانه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم كراون به‌نیازن تاوه‌كوو مانگی‌ مه‌ی ئه‌مساڵ هه‌رێم سه‌رقاڵ بكه‌ن به‌ وردبینی‌ له ‌لیستی‌ مووچه ‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ درێژ بكرێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ زیاتر ده‌ڵێت: "له ‌ئێستادا فشاری نێوده‌وڵه‌تیی زۆر له‌سه‌ر عێراق هه‌یه‌ كه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ک له‌ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ".

عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ له ‌كۆنگره‌كه‌ی‌ كوه‌یتیشدا فشاری زۆر خراوه‌ته‌ سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی‌ عه‌بادی كه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه ‌بكات به‌ڵام عه‌بادی‌ تا ئێستا نه‌چۆته‌ ژێر باری‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك سولفه‌ش ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی‌ وت: "له‌ ئێستادا له ‌ناو عێراق عه‌بادی وا خۆی نیشان ده‌دات كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ لاواز كردوووه، ئه‌گه‌ر مووچه‌ ڕه‌وانه ‌بكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی‌ ده‌بێت بۆیه‌ ئاماده ‌نییه‌ تاوه‌كوو دوای‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم بنێت".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه