17:34 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 FEBRUARY 2018
 به په‌له |◀   هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین: تا ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕێکنەکەوتووین
ووشۆکارانی مه‌هابادی دوو میداڵیای زێڕینی وڵاتیان وه‌ده‌ست هێنا

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- تیپی مه‌هاباد له‌ کێبه‌رکێی کاراته‌ی پاڵه‌وانیی وڵات 2 میدالیای زێڕیان مسۆگه‌ر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، کێبه‌رکێی کیۆکۆشینی کاراته‌ی پاڵه‌وانێتیی وڵات 20ی ڕێبه‌ندان به‌ میواندارێتیی پارێزگای خووزستان له‌ شاری شووش و به‌ به‌شداریی 230 فایته‌ر له‌ 15 پارێزگای وڵات به‌ڕێوه ‌چوو.

له‌و کێبه‌رکێیه‌دا تیمی پێنج که‌سیی کیۆکۆشینی کاراته‌ی مه‌هاباد به‌ به‌شداریی 3 فایته‌ر و به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی و ڕاهێنه‌ریی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان توانیی 2 میدالیای زێڕ و بڕۆنزێک وه‌ده‌ست بێنێت.

فایته‌ره‌کانی تیپی کیۆکۆشینی کاراته‌ی مه‌هاباد "سامان ناسۆتی" میداڵیای زێڕ، "به‌هزاد خزری" میداڵیای زێڕ و شه‌هرام مسته‌فایی زاده‌ میداڵیای بڕۆنزیان مسۆگه‌ر کرد.

هه‌روه‌ها له‌و کێبه‌رکێیه‌دا سالار چاردولی له‌ مه‌هاباده‌وه‌ وه‌کوو داوه‌ری یه‌که‌می کێبه‌رکێیه‌که‌ هه‌ڵبژێردرا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه