05:40 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ڕاگەیێندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی/ لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن
پۆلیسی ئەستەمبۆڵ هێرش دەکاتە سەر خانووی سەرپیل کەمالبای

بەشی تورکیا- پۆلیسی ئەستەمبۆڵ هێرش دەکاتە سەر خانووی ھاوسەرۆکی گشتیی پێشووی ھەدەپە و پاش شکاندنی درکەی خانووەکەی دەستیان کردە پشکنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داواکاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی پروپاگاندەکردن بۆ تیرۆر بە بۆنەی وتارێک لە سێیەمین کۆنگرەی ھەدەپە کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو خوێنرایەوە، بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ ھاوسەرۆکی گشتی پێشووی ھەدەپە، سەرپیل کەمالبای دەرکرد.

لەم چوارچێوەیەشدا، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەنقەرە، ناوبراویان دەستگیر کرد.

بەشێک لەو کەسانەی کە لە نزیکی کەمالبایدا بوون، ویستیان رێگری لە پۆلیس بکەن بۆ ئەوەی ناوبراو دەستگیر نەکرێت.

تا ئێستا سەدان کەس بە بۆنەی ناڕەزایی دەربڕین و ڕەخنە گرتنیان لە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە تورکیا دەستگیر کراون.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه