04:27 PM   IRAQ
MONDAY, 21 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت لە سووریا دەمێنینەوە

بەشی سووریا- ڕێکس تیلەرسن ڕایگەیاند وڵاتەکەی درێژە بە مانەوەی لە سووریا دەدات و تا ئەو کاتەیش کە پێویست بێت مەشق و ڕاهێنان بە هێزە خۆجێییەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕەخنەی لە مانەوەی ئەرمریکا لە سووریا بە بیانووی شەڕی دژی داعش گرت ڕێکس تیلەرسن ئاگاهی دا بە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش تا سەنگیی ئەرکەکانیان لە سەر بەردەوامی لە ناوبردنی ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش بێت.

تیلەرسن دەڵێت داعش شوێنەکانی وەک ئەفغانستان و فلیپین و لیبیا و ڕۆژئاوای ئافریکای کردۆتە ئامانج و هەوڵیش دەدات تا بیشیانکاتە مۆڵگایێک بۆ تێرۆریستان.

وەزیری دەرەوەی وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتی کردووە تا بەردەوام بن لە شەڕی دژی داعشدا چوونکە وەک دەڵێت هێشتا شکست بە تێرۆریستان نەهێنراوە.

ڕێکس تیلەرسن دەیشڵێت سەرلەنوێ پشتڕاست کراوەتەوە کە سوور بوونی هاوبەشمان بەردەوام بێت بۆ درێژەدان بە هەوڵەکانمان تا ئەو دەمەی دەگەینە لە ناوبردنی تەواوەتی داعش، هەروەهاش خستنە ڕووی ڕوانینی نوێمان بۆ ڕۆڵی ئایندەی هاوپەیمانێتی و بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوانمان.

تیلەرسن ڕاشیگەیاند نیگەرانییەکانی تورکیا دەرک دەکەین و تورکیا هاوپەیمانی ئێمە لە ناتۆیە. ئێمە پشتی هاوپەیمانەکانی خۆمان لە ناتۆدا دەگرین.

سەرچاوە: سپۆتنیک

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه