02:30 PM   IRAQ
FRIDAY, 25 MAY 2018
 به په‌له |◀   سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بەکار نەهێنرێت
ئەردۆغان:
پاش عەفرین هێرش دەکەینە سەر منبج/ ئەمریکا کۆتایی بە نمایشەکەی لەگەڵ داعش بێنێت

بەشی تورکیا- ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە داعش دەکاتە بیانوو و پشتگیری لە کوردی سووریا دەکات و دەڵێت بە بۆنەی ئەو پشتگیرییانەوە پاش عەفرین هێرش دەکەینە سەر منبج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی پارته‌که‌یدا له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌وه‌ بچووکترین کاردانه‌وه‌یە که‌ تورکیا نیشانی داوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه‌.

سه‌رکۆماری تورکیا باسی له‌وه کرد که‌ ئه‌وانه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌مه‌ ناگرن و خوازیاری ئه‌وه‌ن راده‌ستی تیرۆریستان بکرێین'' بوونیان هه‌یه‌ و گوتی: ''ئه‌مه‌ چۆن ئه‌ندامێتییه‌که‌ له‌ ناتۆدا؟ ئه‌مه‌ چۆن هاوبه‌شییێکی پێکه‌وه‌ییه‌ له‌ ناتۆدا؟ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ ناتۆدا به ‌یه‌كه‌وه‌ین، ئه‌و مادده‌ و حوكمانه‌ی ناتۆ خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چه‌نده‌ پێویسته‌ توركیا پابه‌ندیان بێت ئه‌مریكاش ئه‌وه‌نده‌ پێویسته‌ پابه‌ندیان بێت، پێویسته‌ ئه‌وه‌ وا بزانرێت. ده‌مه‌وێت وه‌ک سه‌ركۆمار له‌ توركیادا ئه‌وه‌یش بزانرێت كه‌ ناتۆ یه‌كسانه‌، به‌ڵام ئه‌مریكا نا. هه‌موو وڵاتان هه‌ر یه‌كێكیان له‌ ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یه‌كسانن.

ئه‌ردۆغان باسی له‌وه ‌کرد، یاسای نێوخۆیی ناتۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی پابه‌ند ده‌کات و گوتی: ''یاسای نێوخۆیی ناتۆ چی بێت، ئه‌وا هه‌موومان به‌ هه‌مان شێوه‌ پابه‌ندین پێوه‌ی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستیت و به‌ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ بڵێیت ئه‌مه‌ له‌ لای ئێمه‌ رێکخراوی تیرۆریستیی نییه، ئه‌وه‌ش بخه‌ره‌ لاوه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بێت و په‌لاماری وڵاتێکی هاوپه‌یمانی تۆ له‌ ناتۆ بدات، ئه‌وا تۆ وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ پێویسته‌ له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا بوه‌ستیته‌وه‌. یاسای ناتۆ ئه‌مه‌ی پێویست کردووه‌.

ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه‌ که‌ تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا 911 کیلۆمه‌تر سنووری هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌نانه‌ت سنووریشیان نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت رێگه‌یان پێده‌دات به‌ ئاسانی دێن و ده‌چنه‌ ناو سووریا و هه‌موو جۆره‌ چه‌کێک ده‌هێنن و پاره‌یان ده‌ده‌نێ.

ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌ پێی زانیارییە بەراییه‌كان تا ئێستا بڕی 550 ملیۆن دۆلار هاوكاریی ماددی كراوه‌ كه‌ زانیاری هه‌یه‌ ئه‌م هاوكارییه‌ تا سێ ملیار درێژه‌ی ده‌بێت به‌ شێوازی ناڕاسته‌وخۆ. ئه‌وانه‌ی گوایه‌ به‌ بۆنه‌ی داعشه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا جێگیربوون و خۆیان مه‌ڵاس داوه‌، ئێستا له‌گه‌ڵ داعشدا بوونه‌ته‌ یه‌ک و دژ بە توركیا سه‌نگه‌ریان گرتووه‌. ئێوه‌ و داعش له‌ پێناو چیدا تێده‌كۆشن؟ چه‌ند داعشیتان كوشتووه‌ و بەرەو كوێتان بردوون؟ هیچ كارێكی به‌رجه‌سته‌ له‌ ئارادا نییه‌ كه‌ راسته‌قینه‌بێت.

ناوبراو گوتیشی: "ئیدی شانۆگه‌ریی داعش له‌ سووریا و عێراق كۆتایی هاتووه‌. لێره‌وه‌ به‌ تایبه‌تی داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، ده‌مامكه‌كانتان لاده‌ن و به‌و رووخساره‌وه‌ وه‌رنه‌ به‌رانبه‌رمان كه‌ ئاشناین پێیان.

سه‌رکۆماری تورکیا له‌ گوته‌كانیدا رووی كرده‌ گه‌لی ئه‌مریكا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و پارانه‌ی له‌ بوودجه‌ی ئه‌مریكا ته‌رخان ده‌كرێت له‌ گیرفانی گه‌لی ئه‌مریكاوه‌ ده‌رده‌چێت.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه