19:34 PM   IRAQ
THURSDAY, 16 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
ڕووسیا:
ئەمریکا هەستی جیایی خوازانەی کوردەکانی سووریا دەبزوێنێت

بەشی جیهان- جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات کە هەستی جیایی خوازانەی کوردەکانی سووریا دەبزوێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میخاییل بوگدانوف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ڕۆژنامەی ئیزۆستای ئەو وڵاتەی وتووە: ئەمریکا بەرپرسی بزواندنی هەستی جیایی خوازانەی کوردەکانی سووریایە.

ناوبراو زیادی کرد ئێمە لەو باوڕەداین هەندێک لە هەوڵە ناشیانەکانی ئەمریکا هەستی جیایی خوازانەی لە نێوان ژمارەیێک لە کوردەکانی سووریا بزواندووە.

میخاییل بوگدانوف وتیشی: واشنتەن ئەو هەستەی داوەتە کوردەکانی سووریا کە ئەگەر هەر کارێک ئەنجام بدەن ئەمریکا پاڵپشتییان لێدەکات. ئەو داپەڕەی ئەمریکا بوەتە هۆی نیگەرانیی ئەنقەرەی لەبارەی ئەمنیەتی سنوورەکانییەوە.

سەرچاوە: سپۆتنیک

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه