05:26 PM   IRAQ
SUNDAY, 25 FEBRUARY 2018
 به په‌له |◀   هاتنى هێزى سووریا بۆ سنووره‌كانى عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌شه‌بودجه‌ی هێزه‌کانی کوردی سووریا له‌ بودجه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا دیاری کرا

به‌شی جیهان- ئه‌مریکا 300 میلیۆن دۆلاری بۆ هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی سووریا و 200 میلیۆن دۆلاریشی بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوور له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا ته‌رخان داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له‌ پۆلێنبه‌ندیی بودجه‌ی سه‌ربازیی ساڵی داهاتووی خۆی بودجه‌یێکی بۆ مه‌شق‌پێکردن و پڕچه‌ک‌کردنی هێزه‌کانی کوردی سووریا و هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان دیاری کردوووه‌.

به‌پێی پۆلێنبه‌ندیی بودجه‌ی سه‌ربازیی ساڵی نوێی ئه‌مریکا، 1.4 میلیارد دۆلار بۆ ڕاهێنان و پڕچه‌ک‌کردنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا، سوپای عێراق و (کورده‌کان) له‌ عێراق و سووریا ته‌رخان دراوه‌ که‌ 850 میلیۆن دۆلاری بۆ هێزه‌کانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان خه‌رج ده‌کرێت.

له‌ بودجه‌ی ساڵی نوێی ئه‌مریکادا 300 میلیۆن دۆلاریش بۆ مه‌شق پێکردن و پڕچه‌ک‌کردنی هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ته‌رخان دراوه‌. پێنتاگۆن هه‌روه‌ها 250 میلیۆن دۆلاریشی بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوور له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ته‌رخان داوه‌.

پێشتر ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ هێزێکی پاسه‌وانی سنووری 30 هه‌زار که‌سی پێکهاتوو له‌ هێزه‌کانی کورد و عه‌ره‌بی سووریا پێک ده‌هێنێت و که‌ره‌سته‌ی پێویستیش ڕاده‌ستی ئه‌وان ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ئه‌لمانیتۆر

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه