04:25 PM   IRAQ
MONDAY, 21 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ کوردپرێس:
پێویستە بە جیدی بەرنگاری دووچاوەکی، ڕانت خۆری و گەندەڵی ببینەوە

بەشی ئێران- سەید قاسم جاسمی دەری‌بڕی: دەبێ بەرنگاربوونەوەی دووچاوەکی، ڕانت خۆری و گەندەڵی بە جیدی بگرین تاوەکوو یەکسانیی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە وڵاتدا دامەزراو بێت.

لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری کوردپرێس، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی بیانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی باسی لە پێویستی بەرنگار بوونەوەی دووچاوەکی و گەندەڵی لە وڵات کرد و وتیشی: یەکێک لە گرینگترین داواکارییەکانی خەڵک چارەسەر کردنی کێشە ئابوورییەکانە و دەبێ ئاوڕی لێبدرێتەوە چوونکە خەڵک لە گەندەڵی و دووچاوەکیی ناو وڵات ماندوو بوونە.

زیادیشی کرد: دەبێ بە چاوی یەکسانی و دادوەری و گەشەی دامەزراو لە تێکڕای وڵات بڕوانین چوونکە دووچاوەکی کەلێنی کۆمەڵایەتی و سیاسیی وڵات زیاتر دەکات.

هەروەها باسی لەوەش کرد: لە ئێستادا بەرپرسان دەڵێن هەڵاوسان دابەزیوە و داهاتی نەوتی ڕووی لە زیاد بوونە و گەمارۆکانیش نەماون، کەواتە دەبێ نرخی دراوەکان بەرامبەر پارەی نەتەوەیی دابەزێت ئەمەش لە حاڵێکدایە کە هێزی پارەی نەتەوەیی هیچ گۆڕانکارییێکی بەسەردا نەهاتووە.

جەختیشی لەوە کردەوە ئەم چەشنە ڕەفتارانە دەبنە هۆی دڵسارد بوونەوەی خەڵک و هەر بۆیەش بەرپرسان دەبێ هوشیار بن و نەبنە هۆی بێمتمانە بوونی خەڵک بە نیزام.

 

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه