15:29 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ململانێ نێونەتەوەییەکان کاریگەریی نەرێنی دادەنێت لەسەر شەڕی کوردەکانی سووریا دژبە داعش
کەشی سیاسیی تورکیا مۆڵەتی چالاکی دەربڕین بە کورد نادات

بەشی جیهان- ئلیزا مارکووس دەڵێت بەهۆی کەشی سیاسیی ئێستای تورکیا و ئەو سەرکوتەی کە هەیە لایەنگرانی پارتی کوردیی هەدەپە ناتوانن ناڕەزایی بۆ هیچ شتێک دەرببڕن لەوان زیندانی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش.

کوردپرێس؛ پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا کە گەورەترین حیزبی کوردیی چالاک لە پەرلەمانی تورکیایە، نزیک بە دوو ساڵە کە لە بوونی سەلاحەدین دەمیرتاش سەرکردەی پێشوو و چالاکی سیاسیی کاریزماتیکی خۆی بێ بەش کراوە. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو حیزبە لە ژێر گوشارەکانی حکوومەتی تورکیا بووە بەڵام توانیویە بگاتەوە پەرلەمان بەڵام چالاکییێکی ئەوتۆی بۆ پشتگیری لە سەرکردەی بەندکراوی خۆی نەبووە و نەیتوانیو کەمپینێک بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە زیندانی کردنی دەمیرتاش لە تورکیا ڕێک بخات.

ئلیزا مارکووس، کارناسی پرسی کورد و نووسەری کتێبی "خوێن و باوەڕ؛مێژووی پەکەکە" لەو باوڕەدایە لەژێر کەشی سیاسیی ئێستای تورکیا کە خەڵک بە بۆنەی کەمترین ڕەخنە لە ئەردۆغا، سەرۆک کۆماری تورکیا و سیاسەتەکانی زیندانی دەبن نابێت چاوەڕوان بکرێت کە لایەنگرانی هەدەپە بە بۆنەی زیندانی بوونی دەمیرتاش یا هەر پرسێکی دیکە ناڕەزایی دەرببڕن.

ناوبراو زیادی دەکات: پارتی دیموکراتیکی گەلان تەنها دەتوانێت بە درێژەدان بە کارەکانی خۆی پیشان بدات کە نەک هەر لە زیندانی بوونی دەمیرتاش ناڕازییە بەڵکوو ناڕەزای دەرببڕبێت بە زیندانی کردنی هەزاران کەس لە چالاکانی ئەو حیزبە.

مارکووس بە ئەلمانیتۆری وتووە دەمیرتاس کە چیدی سەرۆکی حیزبەکە نییە و کاندیدیش نییە بۆ ئەو پۆستە، لە ڕوانگەی بزووتنەوەی سیاسیی کوردی تورکیاوە تەنها یەک لەو هەزارن کەسەیە کە ئێستا لە زیندانەکانی تورکیان.

کەتی پری نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لەم بارەوە دەڵێت: مەسەلەی کوردەکان و هەروەها دەستگیر کردنی هەزاران چالاکی سیاسی کوردی تورکیا چیدی لەلایەن پێتەختە ئەورووپییەکانەوە ئاوڕی لێ نادرێتەوە. ئەو پرسانە پێشتر لە یەکەمایەتیی وڵاتانی ئەورووپیدا بوو بەڵام بە ئاوڕدانەوە لە بابەتە نوێکان، کوردەکان هەست دەکەن کە ئەورووپا ئەو مەسەلەیەی پشت گوێ خستووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه