18:26 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
قوباد تاڵه‌بانی: باری ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بەرەو باشتر بوون دەڕوات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "باری ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بەرەو باشتر بوون دەڕوات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ  دۆمنیک ماس کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و شاندێكی یاوەری، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم، گرنگیی به‌ خزمەت كردنی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌دات، بەتایبەتی کە ئێستا باری ئابووریی هه‌رێم بەرەو باشتر بوون دەڕوات و حکوومەتیش وه‌ک هه‌میشه‌ پلانی باشتر کردنی گوزەرانی هاووڵاتیانی هەیە.

جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم باسی له‌ چاکسازییەکانی حکوومەت كرد کە کاریگەرییان لەسەر گەشەزکردنی زیاتری ئابووریی هەرێمی کوردستان هەبووە.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

سەرچاوە: شارپرێس

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه