04:36 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 14 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 103 سه‌رباز ده‌ركرد

بەشی تورکیا- داواكاری گشتیی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ 103 كه‌س له‌ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ركرد ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌ بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ر به‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن-ه‌وه‌.

کوردپرێس: ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه‌ له ‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له‌ رێكخراوی بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ 103 كه‌س له‌ناو ریزه‌كانی سوپای توركیادا ده‌ركراوه‌.

فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ پاش گوێگرتن له ‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ هاتووه كه‌ له‌نێویاندا ژماره‌یێک سه‌ربازی پله‌دار هه‌ن و هه‌مووشیان له ‌ئێستادا له‌ خزمه‌تدان.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیر کردنه‌كه‌ش، لە ٣٢ شاردا لە تورکیا، لە یەک کاتدا زنجیرەیێک ئۆپەراسیۆن ئەنجام دراون و تیایدا ٧٤ گومانلێکراو دەستگیر کراون.

توركیا له‌دوای هه‌وڵی كووده‌تاكه‌ی ته‌مموزی 2016ه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ده‌ستگیر كردنی لایه‌نگرانی گوله‌ن ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی له‌پشت هه‌وڵی كووده‌تاكه‌وه‌ بوبێت.

له‌به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆنی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌وڵی كووده‌تاكه‌ی وه‌ک پاساوێک قۆستۆته‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وت كردنی ئۆپۆزسیۆن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه