04:36 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 14 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
هاوپه‌یمانی‌ بڕیاری دا وه‌ک حزب به‌رده‌وام بێت/ ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ناوەکەی گۆڕدرا

‌بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ٤٠٠ هاودید، کۆبوونەوەی گشتیی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ حزبه‌كه‌ لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەری حزبی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی گرێدراو بە داهاتووی کاری هاوپەیمانیەوە تاوتوێ کران، لەوانە گۆڕینی ناوی هاوپەیمانی و هەڵبژاردنی سەرۆکی هاوپەیمانی یان دەستەیێک بۆ سەرۆکایەتی کردنی.

لە کۆبونەوەکەدا هاودیدانی ئامادەبووی کۆبونەوەی گشتیی هاوپەیمانی بە زۆرینەی ڕەهای دەنگ بڕیاریان دا هاوپەیمانی وەکوو حزبێکی سیاسی بەردەوامبێت و درێژە بە کاری سیاسی خۆی بدات.

هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆدا هاودیدانی هاوپەیمانی بڕیاریان دا گۆڕانکاریی لە پەیکەری ڕێکخستنی حزبەکەدا بکەن و بەگوێرەی ئەو هەموارەی کە لە پەیڕەوی ناوخۆدا ئەنجام درا هاوپەیمانی سێ ئەنجومەنی دەبێت و کە ئەنجومەنی سیاسی و ئەنجومەنی جێبەجێ کردن و ئەنجومەنی نوێنەران.

هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتی هاودیدانی حزبی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و ناوی حزبەکەیان گۆڕی بۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی.

حزبی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا بەرهەم ساڵحی بە سەرۆکی حزبەکە دەستنیشان کرد، دواتر بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد و توانیان دوو کورسی بەدەست بهێنن، بەڵام لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا به‌رهه‌م ساڵح سەرۆکەکەی دەستی لەکارکێشایەوە ئەمەش نیگەرانی ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبەی لێکەوتەوە، ئەمرۆش یەکەمین کۆبونەوەی فراوانی فەرمیی ئەنجام دا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه