18:26 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
تائێستا گه‌مارۆى سه‌ر ئێران كاریگه‌رى خراپى له‌ سه‌ر هه‌رێم دروست نه‌كردوه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى یه‌كێتیى هاورده ‌و ناردنكارانى كوردستان ده‌ڵێت "گه‌مارۆى ئابورى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌ریى خراپى له‌ سه‌ر هه‌رێم دروست نه‌كردووه‌ و له‌ئێستاشدا ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌نێوان هه‌رێم و ئێران به‌شێوه‌ى جاران به‌رده‌وامه‌".

کوردپرێس:

مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكى یه‌كێتىی هاورده‌ و ناردنكارانى كوردستان بۆ رایۆى نه‌وا وتى"دڵنیایی به‌ هاووڵاتیان و بازرگانانى هه‌رێم ده‌ده‌ین كه‌ سزا ئابوریه‌كانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر هه‌رێم به‌جێناهێڵێت و له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و تاران به‌رده‌وامییان هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ مه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نێوانیشیان به‌شێوه‌ى پێشوو ئاساییه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كى بۆ دروست نه‌بوه‌".

مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا بۆ رادیۆى نه‌وا ئاشكراشی كرد "ئه‌وه‌ى كێشه‌ى بۆ بازرگانانى هه‌رێم دروستكردوه‌ خاڵه‌ گومرگییه‌ نایاساییه‌كانى نێوان كه‌ركوك و پارێزگاكانى هه‌رێمه‌، نه‌ك گه‌مارۆى ئابورى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، بۆیه‌ به‌پێویستى ده‌زانین هه‌رچى زووه‌ لاببرێن و له‌وه‌ زیاتر كێشه‌و ئاسته‌نگ بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانى عیراق دروست نه‌كه‌ن".

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه