18:26 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌: خودی ئه‌مریكا ناونیشانی هه‌ر سێ به‌رپرسه‌كه‌ی  پەکەکە باشتر دەزانێت

بەشی تورکیا- ده‌وله‌ت باخچه‌لی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندوه‌، واشنتۆن خه‌ڵاتی بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ داناوه‌، له‌كاتێكدا خودی ئه‌مریكا ناونیشانی هه‌ر سێ به‌رپرسه‌كه‌ زۆر باشتر ده‌زانێت و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن قۆڵبه‌ستیان بكه‌ن.

کوردپرێس:

ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی پارتی نه‌ته‌وه‌ییی توركیا (مه‌هه‌په‌) ڕەخنە لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەگرێت کە 12 ملوێن دۆلار پاداشتی تەرخان کردووە بۆ ئەو کەسەی شوێنی سێ سەرۆکەکەی پەکەکە ئاشکرا بکات و دەڵێت: ئەمریکا خۆی ناونیشانی هه‌ر سێ به‌رپرسه‌كه‌ی  پەکەکە باشتر دەزانێت.

ناوبراو ئاشكراشی ده‌كات، كه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندنی كوردستانی گه‌وره‌ و به‌ (ئیسرائیلی گه‌وره‌ی نوێ)ش وه‌سفی ده‌كات.

سەرۆکی مەهەپە ده‌شڵێت "واده‌زانن به‌ درێژاییی سنووره‌كانی باشوورمان به‌ناو كوردستانی گه‌وره‌ (ئیسرائیلی گه‌وره‌ی نوێ)، داده‌مه‌زرێنن، به‌ڵام توركیا و گه‌لی توركیا هه‌رگیز رێگا و مۆڵه‌ت به‌و ناپاكییه‌ نادات".

باخچه‌لی له‌ درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا نووسیوێتی "ئیتر له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌مریكا چۆن و به‌ چی شێوازێك په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌به‌ستێته‌وه‌. به‌ پێداگرییه‌وه‌ چاودێریی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام نیازی ئه‌مریكا شتێكی دیكه‌یه‌ و سیناریۆیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌".

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه