15:49 PM   IRAQ
TUESDAY, 23 APRIL 2019
 به په‌له |◀   ئەورووپا سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئەمریکا دژ بە ئێران دەکات
THURSDAY, 8 NOVEMBER 2018 - 19:47
تەقینەوەیێکی بەهێز لە مووسڵ ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە گەڕەکی مووسڵ جەدیدە کە دەکەوێتە بەری رۆژئاوای شاری مووسڵ تەقینەوەیێک لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو روویدا و بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 25 کەس بوونە قوربانی.

کوردپرێس: چەند سەرچاوەیێکی سەربازیی لە مووسڵ راگەیاند تەقینەوەکە لەبەردەم چێشتخانەی ئەبوو لەیلا  لە شاری مووسڵ روویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەست داوە و 15 دیکەش بریندارن.

لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، سێ تەقینەوە لە مووسڵ روویداوە و بەهۆیانەوە چەندین هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.

لە کوردستان 24 وەرگیراوە

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه