18:54 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
نێچیرڤان بارزانی و یان كوبیش پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەو‌ دیدارەدا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاووتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست ڕه‌وشی سیاسیی عێراق به‌ره‌و باشتر بڕوات و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بتوانێت داواكاری و ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و لایه‌نی كوردی له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵێكی به‌هێز و كاریگه‌ريی هه‌بێت و هاوكار بێت بۆ به‌دیهێنانی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان كرا و جه‌خت له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه‌‌ تاكوو دواتر هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بهاوێژرێن و حكوومه‌تێک پێكبێت كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.

تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه