18:27 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
ئەمریکا 12 ملوێن دۆلار پاداشت دەدات بەو کەسە شوێنی سێ سەکردەی پەکەکە ئاشکرا بکات

بەشی جیهان- ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چەند سەركردەیێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی خستە لیستی داواكراوان و پاداشت دەداتە ئەو كەسەی شوێنی ئەو سەركردانە ئاشكرادەكات.

کوردپرێس:

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، خەڵات دەبەخشرێتە ئەو كەسانەی كە شوێنەی چەند سەركردەیێكی پەكەكەی بۆ ئاشكرا دەكەن كە پێكهاتوون لە "موراد قەرەیلان، جەمیل بایك، دوران كاڵكان".

ئەمەریكا بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت بۆ ئاشكراكردنی شوێنی موراد قەرەیلان و 4 ملیۆن دۆلار بۆ ئاشكراكردنی شوێنی جەمیل بایك و سێ ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشكراكردنی شوێنی دوران كاڵكان تەرخان كردووە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا هاتووە، "لە ساڵی 1997ەوە واشنتۆن پەكەكەی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووە، لە ساڵی 2011ەشدا ئیدارەی ئەمەریكا پەكەكەی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستیی جیهانی ناساندووە".

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه