19:33 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
ئێران له‌ نامه‌یێکدا داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌كات لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا بكات

به‌شی ئێران/ کوردی- نوێنه‌ری ھه‌میشه‌ییی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌باره‌ی دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا به‌ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ‌نامه‌یێکی بۆ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان نارد و داوای لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غولامعه‌لی خۆشرو نوێنه‌ری ھه‌میشه‌ییی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان نامه‌یێکی بۆ ئه‌نتۆنیۆ گوتێریز سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان نارد و تێدا ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کانه‌ و جه‌ختیشی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ ئه‌مریکا له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ به‌رپرسیار دابنرێ.

خۆشرو رایگه‌یاند که‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ تاکلایه‌نه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران کشاوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ده‌ستی کردووه‌ به‌ سه‌پاندنی گه‌ڕی دووه‌می سزاکان به ‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی و ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان داده‌نرێ.

ناوبراو جه‌ختیشی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئێران به‌رپرسیاریه‌تییه‌کانی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌جێھێناوه‌ و له‌ نامه‌که‌دا زیاتر گوتیشی: "بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و دیپلۆماسی و فره‌لایه‌نی پێویسته‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کاردانه‌وه‌یێکی گشتی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ھه‌ڵسوکه‌وته‌ بێ به‌رپرسیارانه‌ی ئه‌مریکا نیشان بدات. به‌پێی بنه‌ماکانی ڕێککه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ئه‌ندام له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ به‌رخۆدان بکه‌ن و ئه‌مریکا به‌ به‌رپرسیار بزانن و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن."

سه‌رچاوه‌: میدیا ئێرانییه‌کان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه