19:18 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە رەققە تەقینەوە

دوو تەقینەوە لە شاری رەققەی سووریا روویان دا، بە هۆیانەوە ژمارەیێک کەس کوژران و برینداربوون، کە لەنێو بریندارەکاندا شەڕڤانی هەسەدە هەن.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی رووداو رایگەیاند، کاژێر 4:40 خولەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە 4ی تشرینی دووهەم لە شەقامی باسل لە ناوەڕاستی شارەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جۆری سۆزۆکی تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە کەسێکی مەدەنی گیانی لە دەست داوە و حەوت کەسیش برینداربوون، کە لەنێو بریندارەکاندا سێ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەن.

ئێوارەی هەمان ڕۆژیش ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی نوور لە شاری رەققە تەقییەوە، کە بەهۆی ئەو تەقینەوەیەش ژمارەیێک کەس کوژران و برینداربوون.

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکانی رەققەی لە ئەستۆ گرت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه