10:20 PM   IRAQ
THURSDAY, 15 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   به‌رپرسێكی كورد: گرووپێكی مافیاییی گه‌وره‌ نه‌وت له‌ عێراق ده‌دزن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: دره‌نگیش بێت، گرنگه‌ سعوودیه‌ دان به‌ کوژرانی خاشقچیدا بنێت

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: دره‌نگیش بێت گرنگه‌ سعوودیه‌ دان به‌ کوژرانی خاشقچیدا بنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان، دامه‌زراوه‌ یان دادگای نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌ی خاشقچی ده‌ست پێبكه‌ن توركیا هاریكارییان ده‌كات،

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا گوتیشی که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌ھۆی برونسۆنه‌وه‌ بارگرژی تێنه‌که‌وت به‌ڵکوو به‌ھۆی پشتیوانیی ئه‌مریکا بۆ یه‌په‌گه‌/په‌که‌که‌ و ھه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر فه‌تۆ بارگرژی تێکه‌وت.

مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی خاشقچی ئاماژه‌شی به‌وه‌ کرد: "به‌ڵگه‌کانی به‌رده‌ستمان له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌ له‌گه‌ڵ ھیچ وڵاتێکدا ھاوبه‌شیی پێنه‌کردوووه‌ به‌ڵام ده‌کرێت له ‌نێوان ده‌زگا ھه‌واڵگرییه‌کاندا کۆبوونه‌وه‌ ھه‌بێت."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه