19:13 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
سەلاحەدین دەمیرتاش نامەیێک ئاڕاستەی سەرۆک كۆماری عێراق دەكات

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە نێو زیندانەوە، نامەی پیرۆزبایی بۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆک كۆماری عێراق دەنێرێت بەبۆنەی دەست بەكاربوونی لە پۆستەكەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک كۆماری عێراق لە بەیاننامەیێكدا ڕایگەیاندووە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نامەیێكدا بۆ بەرهەم ساڵح نوسیوویەتی: "دڵخۆش بووم بە بیستنی هەواڵی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق لەلایەن جەنابتان، بۆیە هیوادارین لەم كاتە ئاڵۆزەدا، وەرگرتنی ئەم پۆستە، ببێتە ئامرازێک بۆ هێنانەدی ئاشتی و دیموكراسی و ئارامی و ئازادی بۆ گەلی كورد و عێراقییەكان".

سەڵاحەدین دەمیرتاش، كە ئێستا لە توركیا لە زینداندایە، لە نامەكەیدا بۆ بەرهەم ساڵح نووسیویەتی: "بەدڵ و گیان پیرۆزباییتان لێدەكەم، هیوادارین ئەم پۆستە بۆ گەلانی كوردستانی عێراق ببێتە مایەی خێر و خۆشی".

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت لەلایەن توركیاوە بە تۆمەتی پشتیوانی لە پارتی كرێكارانی كوردستان و پشتیوانی لە تیرۆر، دەستگیر كراوە و لە زینداندایە، لەبەرانبەردا دەمیرتاش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكاتەوە، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەوە ڕووبەڕووی كراوەتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه