05:15 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 14 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   پارێزگارى كه‌ركووک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
سه‌رۆک وه‌زیرانی کانتۆنی جزیره‌ بۆ کوردپرێس:
تورکیا ناتوانێت بچێته‌ ناو مه‌نبه‌ج

به‌شی سووریا- سه‌رۆک وه‌زیرانی کانتۆنی جزیره‌ ده‌ڵێت: مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی مه‌نبه‌جه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌کرێت هه‌ر بۆیه‌ تورکیا ناتوانێت بچێته‌ ناو مه‌نبه‌ج.

عه‌بدولکه‌ریم سارۆخان ئاماژه‌ به‌ لێدوانی به‌رپرسانی تورکیا له‌باره‌ی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج ده‌کات و به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێس ده‌ڵێت: هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر چوونی تورکیا بۆ ناو مه‌نبه‌ج نه‌کراوه‌ و ئه‌گه‌ریش ڕێککه‌وتنێک وا هه‌بێت قبووڵی ناکه‌ین.

ناوبراو گوتیشی: مه‌نبه‌ج له‌ ئیتنیک و که‌مینه‌یێکی جۆراوجۆره‌ پێکهاتوووه‌ که‌ پێکه‌وه‌ ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و پێویستیان به‌ هیچ هێزێکی "داگیرکار" نییه‌ که‌ بچێته‌ ناو ئه‌و شاره‌وه‌.

عه‌بدولکه‌ریم سارۆخان ده‌شڵێت: تورکیا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ کردنی مه‌نبه‌ج گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێککه‌وتن و ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئه‌مریکییه‌کان بۆچوونێکی وه‌هایان نییه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌رپه‌رچی هه‌ر ڕێککه‌وتنێک ده‌ده‌ینه‌وه‌ که‌ گه‌شه‌خوازی بێگانه‌ی به‌دواوه‌ بێت.

سه‌رۆک وه‌زیرانی کانتۆنی جزیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ده‌بێ لایه‌نه‌کان ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی سووریا بگرن و گوتیشی: هاوکاریی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ جۆراوجۆره‌کان به‌ بۆنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه‌ به‌ڵام ده‌بێ ڕێز بۆ ئه‌و بنه‌مایه‌ دابنێین که‌ خه‌ڵکی سووریا خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن.

شایانی باسه‌؛ به‌رپرسانی تورکیا ئیدعا ده‌که‌ن که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر چوونه‌ ناو مه‌نبه‌ج و ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ واشنتۆن له‌ هێڵێکی پێوه‌ندیی نێوان تورکیا و هێزه‌ کوردییه‌کان قسه‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پێکدادانێک له‌ نێوان دوو لایه‌ن ڕوو نه‌دات، شتێک که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌ قبووڵ ناکرێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه